زریانێکى بەهێز ڕوو لە بەریتانیا دەکات، داواکراوە هاوڵاتیان لەماڵەکانیان بمێننەوە

5 مانگ لەمەوپێش



ماڵپەرى بى بى سى، بڵاویکردەوە دەسەڵاتداران فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا ڕایدەگەیەنن لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا زریانێکى بەهێز ڕوو لەو وڵاتە دەکات و ئاستى مەترسییەکان و ئامادەکارى بۆ زریانی ئایۆوین بۆ رەنگى سوور بەرزکراوەتەوەو داواش کراوە هاوڵاتیان لەماڵەکانیان بمێننەوە.
بەپێى پێشبینیەکانى ئێرلەندا بەیانی ئەمڕۆ لە شاری مەیس هێد لە ویلایەتی کۆ گالوای بە خێرایی 183 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زریانەکە تۆمارکراوە، بەو هۆیەشەوە هۆشداری  ڕەنگى سور بۆ ئێرلەندای باکوورو سکۆتلەندا راگەیاندووە، زریانی ئیوین ژمارەی پێوانەیی لە ئیرلەندا شکاندوە، ئەمەش خێراترینە لەو کاتەوەی ڕیکۆردەکان دەستیپێکردووە پێشبینیکەری ئێرلەندی ڕایگەیاندووە.

داوا لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە کراوە لە ماڵەوە بمێننەوە لە کاتێکدا قوتابخانەکان داخراون و خەڵکیش هۆشداریان داوە کە ڕۆژی هەینی گەشت نەکەن، چونکە بڕیارە کەشوهەوای سەخت مەترسی بۆ سەر ژیانی بەشێک لە بەریتانیا دروست بکات.
هۆشدارییە دەگمەنەکانی کەشوهەوای ڕەنگى سوور لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە چالاکراوە، لەگەڵ هۆشداریی فەرمانگەی کەشناسی لە زیانگەیاندن بە بیناکان و هەڵکەندنى دارەکان و پچڕانی کارەبا.
بای هێزی زریانەکە ئەمرۆ هەینی گەیشتوەتە ئێرلەندا و بەریتانیا و کارەبای هەزاران ماڵ و شوێنی بازرگانی بڕییەوە و گواستنەوەی لە سەرانسەری ناوچەکەدا پەکخستوە، نزیکەى 560 هەزار ماڵ و کێڵگە و شوێنە بازرگانییەکان بێ کارەبا بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار