عێراق کارەباکەى دەبەستێتەوە بە تۆڕی کارەبای ئەوروپاوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



سەرۆک وەزیرانى عێراق، ڕایدەگەیەنێت بەردەوام دەبن لە بەستنەوەی کارەباى عێراق، لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و تورکیا بە تۆڕی کارەبای یەکێتی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی هەمەچەشنی و یەکخستن لە بواری وزەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، کۆنفرانسی عێراق بۆ وزە 2025ی کردەوە کە لەلایەن پلاتفۆرمی عێراقەوە بۆ گەشەپێدان لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو لەژێر دروشمی (پێکەوە بۆ ئایندەیەکی ئومێدبەخش بۆ وزە).
لە وتارێکدا محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوە کردەوە کە کۆنفرانسەکە دەرفەتێکە بۆ فێربوون لە سیاسەت و بەرنامەکانی دەوڵەت لە کەرتی وزەدا، هەروەها وتى: پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە و پاکمان هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی 4875 مێگاوات دەبێت لە کاتی تەواوبوونیدا.

سەرۆک وەزیرانى عێراق هێماى بۆ ئەوەکرد بەرنامەیان هەیە بۆ کڕینی سیستمی وزەی خۆری ماڵان وەک بەشێک لە پاڵپشتی بانکی ناوەندی بۆ دەستپێشخەری (1 تریلیۆن دینار) بەقەرز، هەروەها وتیشى: بەردەوام دەبین لە بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و تورکیا بە تۆڕی کارەبای یەکێتی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی هەمەچەشنی و یەکخستن لە بواری وزەدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە لەوەتەی حکومەت بەرپرسیارێتییەکانی لە ئەستۆ گرتووە، لەڕێگەی چەند پابەندبوونێکەوە کە دیارترینیان ڕاگرتنی سوتاندنی غازە بە رێژەی 70‎%‎ و سوود وەرگرتن لە سامانی نەوت، و وەبەرهێنان لە غازی سروشتی و فراوانکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی نەوت.
لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا سودانى وتى: حکومەت ڕووی کردۆتەوە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و ئابووری تاک و ڕەخساندنی هەلی کاری ڕاستەقینە، هەروەها هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت یەکەم دەروازەی گەشەپێدان بوو و دەرفەتی کارکردن لەگەڵیدا چەندین دەرفەتی دیکەش دەڕەخسێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار