لەڕووداوى پێکدادانى فڕۆکەکانى واشنتن ١٨ تەرم دۆزراوەتەوە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە ٦٤ سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو، لە واشنتۆن دی سی، لە ناوەڕاستی ئاسماندا لەگەڵ کۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا پێکیاندا و کەوتنە ناو ڕووبارێکەوە، تائێستاش تەرمى ١٨ سەرنشین دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەرەبەیانى ئەمرۆ پێج شەممە، لەو کاتەی فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی PSA هەوڵی نیشتنەوەی دابوو لە فڕۆکەخانەی ڕێگن لە نزیک واشنتنی پایتەخت، لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی جۆری بلاک هۆک Sikorsky H-60 لەیەکیانداوە و کەوتوونەتە ناو ئاوی ڕووباری پۆتۆمکەوە Potomac.

فڕۆکەکە لە گەشتی ژمارە 5342 بوو و لە شاری ویچیتای ویلایەتی کەنساس هەستابوو بەرەوە واشنتنی پایتەخت و 60 سەرنشینی هەڵگرتبوو لەگەڵ 4 کەسی تیمی فڕۆکەکە.
بەپێی زانیاریەکانى کەنألى بی بی سی تا ئێستا هەژدە تەرم لە ڕووباری پۆتۆماکەوە دۆزراونەتەوە کە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە پلەی گەرمی بەستوودا ئاوەکان دەگەڕین.
تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەیان ئەنبوڵانس لە چاوەڕوانی گواستنەوەی قوربانییەکانن. پێشبنی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زۆربن، بەو پێیەی ئاوی ڕووبارەکەش زۆر ساردە و لایەکی بەستوویەتی هێشتا بەتەواوى ژمارەی قوربانییەکان نازانرێت.

نزیکەی ٣٠٠ کارمەندی فریاگوزاری سەرقاڵى ڕزگارکردنى سەرنشینەکانن لەگەڵ غەواسەکانی پۆلیس و بەلەمەکان لە ئاوەکەدا دەگەڕێن بۆ ڕزگاربووان لە بارودۆخێکی با و تاریکدا.
دۆناڵد ترامپ ڕاگەیاندنێکی لە بارەی ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی، "بە تەواوی لەو ڕووداوە ترسناکە ئاگادارکراوەتەوە کە لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕێگن ڕوویداوە. خوای گەورە ڕۆحیان شادبکات." هەروەها وتیشی چاودێری دۆخەکە دەکات و پاشان وردەکاری زیاتر لە بارەیەوە دەدات.
سیناتۆر تێد کروز لەسەر پێگەکەی لە ئێکس دەڵێت لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات لە فڕۆکەخانەی ڕێگن DCA ، هەرچەندە بە تەواوی نازانرێت ژمارەی قوربانییەکان چەندە، بەڵام دەزانین گیان لەدەستدان هەیە.
لە پاش ڕووداوەکە فڕۆکەخانەکە ڕایگەیاند، هەموو گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکە ڕاگرت و تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی ڕووداوێکی فڕۆکەن. دواتر لە وردەکارییەکان ئاگاداردەکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار