فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا کەوتەخوارەوە

دوێنێ



فڕۆکەیەکی بچووکی گواستنەوەی پزیشکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فیلادلفیا کەوتەخوارەوەو خۆی کێشا بە چەند باڵەخانەیەکدا و بەهۆیەوە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێک ئاگریان گرت.
تۆڕی هەواڵی بى، بى سى بڵاوی کردەوە؛ فڕۆکە فریاگوزارییەکە منداڵێک نەخۆش و پێنج کەسی دیکەی تێدابووە، دوای ماوەیەکی کەم لەدەستپێکردنی گەشتەکەی لە ناوچەیەکی نیشتەجێ بوونی فیلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیا کەوتوەتە خوارەوە.

تیمەکانی فریاکەوتن بەپەلە گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە، لە کاتێکدا دانیشتووان شەقامەکانیان قەرەباڵغ کرد کە پڕ بوون لە پاشماوەی ئاگرین و پارچەی فڕۆکەکە.

شێرڵ پارکەر، سەرۆکی شارەوانیی فیلادێلفیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "چەندین خانوو و ئۆتۆمبێل بەهۆی رووداوەکە زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان لەبەردەست نییە."  
بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، چەند کەسێک لە دەوروبەری رووداوەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بریندار بوون.
روداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، دوای دوو رۆژ دێت لە رووداوی پێکدادانی فڕۆکەیەکی بازرگانی و هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە نزیک واشنتۆنی پایتەخت، کە بەهۆیەوە 60 سەرنشین و 4 کەس لە تیمی فڕۆکەکە و سێ سەربازی ناو هەلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار