پاشای تیک تۆک خابی لەیم دەبێتە باڵیۆزی یونیسێف

20 كاتژمێر لەمەوپێش



کەسایەتی بەناوبانگ و پاشاى تیک تۆک خابی لەیم، وەک نوێترین باڵیۆزی نیازپاکی یونیسێف لە سەنیگال دەستنیشانکرا.
دوای سەردانێکی چوار ڕۆژە بۆ سەنیگال کە لەم ماوەیەدا لەگەڵ منداڵان و گەنجان کۆبووەوە کە سەرکردایەتی گۆڕانکاری ئەرێنی دەکەن لە کۆمەڵگاکانیاندا.
لام  دواى هەڵبژاردنى بۆ ئەو پۆستە، وتی: شانازییەکی ڕاستەقینە کە وەک باڵیۆزی نیازپاکی یونیسێف دەستنیشانکرام و بەشێک بم لە ڕێکخراوێک کە گرنگى بە مافەکانی منداڵان دەدات لە پێش هەموو شتێکەوە، دەزانم کە هەموو منداڵان دەتوانن گەشە بکەن کاتێک شوێن و دەرفەتیان پێدەدرێت.
لە سەردانەکەیدا بۆ سەنیگال، لام لە پەناگەیەکی شاری داکار چاوی بە منداڵانی سەر شەقامەکان کەوتووە، لەوێ وەرزشی لەگەڵدا کردووە و چیرۆکەکانى بیستووە کە چەندیان لە توندوتیژی و دەستدرێژی ڕزگاریان بووە.
هەروەها سەردانی قوتابخانەیەکی کردوە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستیان بە تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر دەگات بۆ فێربوون و گەشەکردن، لامیش لەگەڵ منداڵانی نابینا یاری تۆپی پێی کردووە.

خابی لەیم، سەنگالی-ئیتاڵی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە سۆشیال میدیا دەستی بە گەشتەکەی کرد. لەو کاتەدا لە کارگەیەک لە ئیتاڵیا کاری دەکرد، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکە کارەکەی لەدەستدا.
لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سادە لە تیک تۆک، بە خێرایی بەناوبانگ بوو بە ڤیدیۆکانی کە تێیدا بە بێدەنگی و گاڵتەجاڕی گاڵتە بە "هاکەکانی ژیان" دەکات و کێشەکانی خەڵک بە شێوەیەکی سادە چارەسەر دەکات.
ناوبانگی خابی لەیم سنوورەکانی لە ئەپی تیک تۆکدا بەزاندووە، بەو پێیەی بووەتە ڕوخساری چەند براندێکی بەناوبانگ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار