کەنەدا و چین دژى بڕیاڕەکەى ترەمپن و هەڕەشە دەکەن 

10 كاتژمێر لەمەوپێش



ــ 25% باج بەسەر ئەو بەرهەمانەدا دەسەپێنێت کە لە کەنەداو مەکسیکەوە هاوردە دەکرێن

ــ تاوەکو ئەو کاتەی هەردوو وڵات کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەران.

وڵاتانى چین و کەنەدا، هەرەشە لەئەمریکا دەکەن و دژایەتیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بڕیارانەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند کە وتویەتى باجى گومرگیی زیاتر بەسەر چین و مەکسیک و کەنەدا دەسەپێنێت.
ترەمپ ڕایگەیاندووە لە رۆژى سێ شەممەوە، 25%ـی باج بەسەر ئەو بەرهەمانەدا دەسەپێنێت کە لە کەنەدا و مەکسیکەوە هاوردە دەکرێن، لەگەڵ باجی 10% لەسەر سەرچاوەکانی وزەی کەنەدا، تاوەکو ئەو کاتەی هەردوو وڵات لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەران.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، کاڵاکان لە چینەوە 10% باجیان دەخرێتەسەر، ئەمە جگە لە باجەکانی ئێستا.
لای خۆیەوە جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، لە وتارێکی بە وشەی تونددا، ڕایگەیاند کە کەنەدا باجی گومرگی بەسەر بەرهەمە ئەمریکییەکان دەسەپێنێت وەک وەڵامێک بۆ ئەو بەرهەمانەی کە پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو.
ترۆدۆ وتى: ئێمەش بەرێژەی 25% باج بەسەر کەلوپەلی ئەمریکادا دەسەپێنین، لەڕۆژى سێ شەممەوە جێبەجێى دەکەین.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەوەشى وت: یەکەم کۆمەڵەی باج بە بەهای زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری ئەمریکی لەسەر کەلوپەلی واشنتن دەبێت، کۆمەڵەی دووەمیش بە بەهای 86 ملیار دۆلار دەبێت و لە ماوەی سێ هەفتەدا جێبەجێدەکرێت.
لاى خۆشیانەوە وەزارەتی بازرگانیی چین لە راگەیەندراوێکدا وتى، "رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی هاوشێوە بۆ پاراستنی مافەکانمان و بەرژەوەندییەکانمان دەگرینەبەر".
راشیگەیاند، چین قایل نییە و بەتوندی دژی بڕیارەکەیە، لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی سکاڵا لە دژی واشنتن تۆمار دەکات.
کەنەدا و مەکسیک و چین، پێکەوە زیاتر لە 40%ـی هاوردەکردنی ئەمریکا پێکدەهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار