شای ئوردن لە 11ی شوبات لە واشنتن چاوی بە ترەمپ دەکەوێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



دیوانى شاهانەی ئوردن ڕایگەیاند، شا عەبدوڵڵای دووەم ڕۆژی سێشەممەى داهاتووتر لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت.
ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکدا دیوانى شاهانەى ئوردن لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ڕایگەیاند: شا عەبدوڵڵای دووەم لە کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو نامەیەکی بانگهێشتنامەی لەلایەن سەرۆکى ئەمریکاوە پێگەیشت”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، “پێویستە ئوردن و میسر هأولاتیانى زیاترى فەلەستینی لە غەززە وەربگرن، کە هێرشە سەربازییەکەی ئیسرائیل دۆخێکی مرۆیی ترسناکی لێکەوتووەتەوە و دەیان هەزار کەسی کوشتووە.

ترەمپ ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن قسەی کردووە و پێی وتووە "پێویستە وڵاتەکەی ئوردن زیاتر خەڵکی غەززی وەربگرێت". ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە باس لە ملیۆن و نیوێک دەکەین، هەموو ناوچەى غەززە  چۆڵ دەکەین.
لای خۆیەوە ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕۆژی یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ شانشینی غەززە ڕەتکردەوە.
سەفدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: چارەسەری پرسی فەلەستین لە فەلەستینە، ئوردن بۆ ئوردنییەکان و فەلەستین بۆ فەلەستینییەکانە.

بڕیارە سبەی دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەشت بۆ واشنتۆن بکات و ڕۆژی سێشەممەش دەبێتە یەکەم بەرپرسی بیانی لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار