پێشەوا هەورامى: بێ ویژدانیە بلێن کێشەکان خەتاى کاک مەسرورە

14 كاتژمێر لەمەوپێش




ــ ئێستاش ئەو قسانە دەکەمەوە کەبەرامبەر بەشێک لەمامۆستایانى مانگرتوان کردوومە 

ــ  لە دواى ڕێککەوتنەکان، بڕیارە بەدوو گوژمە بەغدا پارەکە بنێرێت 

ــ سوپاس بۆ خودا ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەشكاو سەرکەوتوبوو

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت بەتەنها خۆى شەڕى کردوە لەبەغدا لەسەر شیرى مناڵى موچەخۆران شەڕى کردووە، بێ ویژدانیە بلێن کێشەکان خەتاى کاک مەسرورە.
پێشەوا هەورامى، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی سەر شانی خۆی جێبەجێ كردووە، سوپاس بۆ خودا ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەشكاو سەرکەوتوبوو.
ئەو وتیشى: ئەوەى کە هاوخەمێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و چارەسەرى کێشەکان تەنها مەسرور بارزانى و حکومەتى هەرێم بووە، بێ ویژدانیە بلێن دواکەوتنى مووچە تەواوى کێشەکانى ٣٠ ساڵى ڕابردوو خەتاى کاک مەسرورە، جەنابى خۆى بەمەسئول زانیوەو شەڕى کردوە.
 
پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وتیشى: بەبێ کێشە مووچەى ١٢ مانگى ئەمساڵ مسۆگەرەو هەرولا ڕێککەوتن کراوەو واژۆکراوە، موچەى مانگى یەک لەم هەفتەیە دەنێردرێت بەپێى ڕێککەوتنەکە ئەوەى مەسەلەى تەکنیکى و هونەریە کۆتایی هاتوەو ئیدى سابتکراوە.
وتەبێژەکەى حکومەت، ئەوەشى وت: لەدواى ڕێککەوتنەکان، بڕیارە بەدوو گوژمە بەغدا پارەکە بنێرێت.
سەبارەت بەو ڕەخنانەى کەلێى گیرا لەلایەن مامۆستایانەوە، پێشەوا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە لەوقسانە پەشیمان نیە، ئەو وتى: ئێستاش ئەو قسانە دەکەمەوە کەبەرامبەر بەشێک لەمامستایانى مانگرتوان کردوومە ئەوانیش سێ چوارکەسن، لایەنی سیاسی دەستی لە بابەتی خێمەی خۆپێشاندەران هەیە، ئەوانە نوێنەرى مامۆستایان نین نوێنەرو کاندیدى دۆڕاوى پەرلەمانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار