کۆمپانیای IQ کۆی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئاڕاستەی کراون
IQ
3 كاتژمێر لەمەوپێش
iQ ئاگاداری ئەو دەنگۆ نادروست و بێ بنەمایانەیە کە لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە دەربارەی ئێمە. ئەم تۆمەتانە بەهیچ شێوەیەک ڕاست و دروست نین، وە ئێمە ڕێوشوێنی یاسایی دژی کەسانی بەرپرس دەگرینە بەر کە لە پشتی بڵاوکردنەوەی ئەم تۆمەتانەن. کە ئەم بانگەشەیانە بەشێک بن لە هەڵمەتێکی گەورەتر بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمپانیاکەمان. هاوکات لەگەڵ ئەم تۆمەتانە، ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی و مەیدانی بەردەوام دەبینەوە بەڵام خۆشبەختانە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون.
بۆمان گرنگە ئەم ڕاستیانەی خوارەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە:
- iQ و هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەرگیز هیچ چالاکییەکی نایاساییان ئەنجامنەداوە، هەروەها iQ یان هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی حوکم نەدراون بە بەشداریکردن لە چالاکی نایاسایی، سەرەڕای تۆمەتەکانی پێشوو.
- iQ نە هیچ گرێبەستێکی نوێی واژۆ نەکردووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی وە نە هیچ بڕە پارەیەکی وەرگرتووە لە حکومەتی فیدراڵ. لە ڕاستیدا، ئێمە پارە دەدەین لە چوارچێوەی شێوازی هاوبەشکردنی داهات.
- iQ مۆڵەتی وەبەرهێنانی ژێرخانی پێدراوە لە ساڵی 2010 سەبارەت بە گرێبەستی ترانزێت.
- iQ Networks لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە لیستی رەشەوە، هەروەها هیچ پارەیەک قەرزدار نییە. ئەو دۆکیومێنتەی کە باسی لێدەکرێت (لیستی ڕەشی وەزارەت) هیچ راست و دروست نییە.
کاتێک ئەم کەمپەینە پڕ لە زانیاری هەڵەیە، وە بە بەڵگەی ڕاست بەرپەرچ دەدرێتەوە، تۆمەتە بێ بنەماکان زیاتر دەبن و درێژە دەکێشن و ڕوونیشە کە هیچ پەیوەندییان بەیەکەوە نییە. ئەم دەنگۆ بێ بنەمایانە تەنها بەمەبەستی چەواشەکردنی خەڵک و لەکەدارکردنی ناوبانگی iQە لە کاتێکدا iQ و عێراق ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە ناوچەکە و لەناوبردنی هەر قۆرخکارییەک.
iQ بەردەوامە لە دانانی ستانداردی پیشەسازی لە رێگەی دابینکردنی خێراترین و متمانەپێکراوترین ئینتەرنێت لە هەموو عێراق و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوچەکەدا. ئێمە پێشوازی دەکەین و ئامادەین بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم تۆمەتانە.
ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی چارەسەری پێشکەوتووی پەیوەندی بۆ بەشداربووانمان و فراوانکردنی توانا دیجیتاڵییەکانی عێراق. iQ پابەندە بە پێشکەشکردنی نایابترین.