بەهۆى نەتانیاهۆوە ترەمپ سزا بەسەر دادگای لاهایدا دەسەپێنێت
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250207_125345.png)
دوێنێ
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتیی واژوو کرد کە پێشنیاری سەپاندنی سزا دەکات بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی (دادگای لاهای)دا، ئەویش بەهۆی دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ.
ترەمپ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتیی واژووکردووە کە پێشنیاری سەپاندنی سزا دەکات بەسەر بەرپرسانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییدا.
ترەمپ باسی لەوە کردووە بڕیاری دادگاکەیان قبوڵ نەکردووە کە بەهۆی تاوانەکانی جەنگ لە غەززە دژ بە ناتانیاهو دەرکراوە.
ئەو ڕایگەیاند: بەبێ بنەمای یاسایی بانگەشەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە بەسەر کارمەندانی ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانەکانیدا لەوانە ئیسرائیل و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردووەتەوە بە دەرکردنی بڕیاری دەستگیر کردنی بێ بنەما بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، دەسەڵاتەکانی خۆی خراپ بەکارهێناوە.
ئەو وتیشى: بەهۆی ئەوەی ئەم دوو وڵاتە لایەنی ستاتۆی ڕۆما یان ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی نین، دادگاکە هیچ دەسەڵاتێکی دادوەری بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا نییە".
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەوەیشی خستوەتەڕوو بەهۆی ئەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا و هاوپەیمانە نزیکەکانی وەک ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، بە بڕیارنەماکە سزا بەسەر بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیەدا دەسەپێنێت.
ئەم بڕیارنامەیە ڕێگریی لە بەرپرسانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی دەکات لە وەرگرتنی ڤیزەی ئەمریکا و ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەمریکادەکات.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-06_20-53-48.jpg)