دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆک کۆمار دوادەخات
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250212_161743.png)
3 كاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو سکاڵایەی لەلایەن د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەسەر هەریەكە لە محەممەد شیاع سودانی و تەیف سامی تۆماریکردبوو بۆ 18ـی ئەم مانگە دواخست.
پێشتر هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان لە سەرۆكایەتی كۆمار ڕایگەیاندبوو لەبارەی پرسی موچەی فەرامبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە سكاڵایان لەسەر محەمەد شیاع سوادنی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی تۆماركردوە و بڕیارە ڕۆژی 12 ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق رێکارەکانی دەستپێبکات.
بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێ بکات کە دژی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و تەیف سامی، وەزیری دارایی تۆماری کردووە، تێیدا داوا دەکات فەرمانێکی سالاری بەپەلە دەربکرێت و وەزارەتی دارایی پابەند بکرێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ هەموو مانگەکانی پێشوو و داهاتوو.
هاتنە سەر هێڵی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەکاتێکدایە، یەکێک لەو ڕەخنانەی بەردەوام لەلایەن شەقامی هەرێمی کوردستانەوە دەگیرێت، بێ دەنگی بەرپرسانی کوردە لەبەغدا لە مەڕ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند، "توشی سەرسوڕمان بووین بە بڕیارەکەی سەرۆک کۆمار بۆ تۆمارکردنی سکاڵا، چونکە ئێمە مووچەمان خەرج کردووەو هیچ لای ئێمە نەماوە."
پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کور دو بەرکەوتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەو حزبە هەڵوێستی فەرمییان لەبارەی سکاڵاکەی سەرۆککۆمار نەخستووەتەڕوو.
سکاڵاکەی سەرۆککۆماری عێراق لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکتری بە پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان تۆمەتبار دەکەن، ئەمەش وایکردووە کێشەی بەردەوام بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست ببێت.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-02-10_21-20-43.jpg)