ترامپ و پوتین تاوتوێی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیایان کردووە

4 مانگ لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە سەبارەت بە دەستپێکردنی دەستبەجێ دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا ڕایگەیاندووە، "هەروەها ڕێککەوتووین کە تیمەکانی خۆمان دەستبەجێ دەست بە دانوستانەکان بکەن، دەستپێدەکەین بە پەیوەندیکردن بە سەرۆک زێلێنسکی، ئۆکرانیا، بۆ ئاگادارکردنەوەی لە گفتوگۆکە، شتێک کە من لە ئێستادا ئەنجامی دەدەم".
ترەمپ دەڵێت هەردووکیان هاوڕا بوون کە "دەمانەوێت ئەو ملیۆنان مردنە بوەستێنین کە لە شەڕی ڕووسیا/ئۆکرانیادا ڕوودەدەن".
ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو دووانە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەن، لەنێویاندا سەردانی هاوبەش بۆ نەتەوەکانی خۆیان.
هاوکات کریملین ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی کاتژمێر و نیوێک پوتین و ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و ئەو دوو کەسە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى یەکتربینین.
ترامپ لە مێژە ڕایگەیاندووە کە بە خێرایی کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا دەهێنێت، بەبێ ئەوەی بڵێت چۆن ئەم کارە بە ئەنجام دەگەیەنێت.
هەروەها ڕێککەوتوون کە تیمەکانمان دەستبەجێ دەست بە دانوستانەکان بکەن، دەستدەکەن بە پەیوەندیکردن بە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، بۆ ئەوەی لە گفتوگۆکە ئاگاداری بکەنەوە
تیمی دانوستانکاری ئەمریکا بریتی دەبێت لە وەزیری دەرەوە، مارکۆ ڕوبیۆ؛ بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، جۆن ڕاتکلیف؛ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، مایکل والتز، و باڵیۆز و نێردەی تایبەت ستیڤ ویتکۆف.
