ترامپ دووبارەی دەکاتەوە کەنەدا ٥١ هەمین ویلایەتی ئەمریکایە

یەک هەفتە لەمەوپێش
جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لە کەنەدا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کەنەدا ٥١هەمین ویلایەتی ئەمریکایە.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، حاکمی کەنەدایە.
ترەمپ هەروەها ئەوەشى وت: کەنەدا حاکمى سەربازیی پێویستی نییە و پارەمان پێنادات بۆ پاراستنی، ئێمە 20% باج بەسەر ئەوروپادا دەسەپێنین، ئەو باجە نوێیانەش هەلی کار دەڕەخسێنن.
ترودۆش بە توندی وەڵامی ئەو قسانە دەداتەوە، ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پێشتر ڕایگەیاند کە کەنەدا بە تەواوی سەربەخۆیە و بە شێوەیەکی ڕستەیی هەر ئەگەرێکی پەیوەستبوونی بە ئەمریکاوە ڕەتکردەوە.
ترودۆ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل، کە لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا بەڕێوەچوو، بە تۆنێکی پتەو و جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە سەروەری و ناسنامەی نەتەوەیی وڵاتەکەی کردەوە، وتی: بە هیچ شێوەیەک هیچ ڕێگەیەک نییە کە کەنەدا ببێتە ویلایەتى 51، ئەمە بە تەواوی لە پرسیار دەرچووە".
ترودۆ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دوای هەشت ساڵ لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، درک بە گرنگی وەرگرتنی لێدوانەکانی بە جددی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کەنەدا کردووە.
دۆناڵد ترەمپ دوو هەفتە لەمەوپێش ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەگەر مەکسیک و کەنەدا نەتوانن کێشەی سنوور، کۆچبەران و ماددەی هۆشبەر چارەسەربکەن 25% باجی زیادکراو بەساریاندا دەسەپێنێت.

