ناوەڕۆکى پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەى وەزیرى دەرەوەى ڕووسیاو ئەمریکا

6 ڕۆژ لەمەوپێش
ئەمشەو، سێرگی لاڤرۆڤ و مارکۆ روبیۆ، وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەیان کردووە و ئامادەکارى دەکەن بۆ کۆبونەوەى پوتین و ترەمپ، هاوکات هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی هاوبەش دووپاتکردووەتەوە.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بەدەستپێشخەرى واشنتن، ئەمشەو مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤى هاوتا ڕووسیەکەى ئەنجامداوە.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، هەردوو وەزیى ناوبراو، ویستی خۆیان بۆ کارکردن لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە "کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا، دۆخی فەلەستین و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی و پرسە ناوچەییەکانی دیکەش پیشانداوە."
"سێرگی لاڤرۆڤ و مارکۆ ڕوبیۆ ئامادەیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ کارکردن پێکەوە بۆ گەڕاندنەوەی گفتوگۆی نێوان وڵاتەکانیان کە ڕێز لە یەکتر دەگرن بەگوێرەی ئەو هەنگاوانەى کە سەرۆکەکان دانیا دەنێن.
ترەمپ و پوتین ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو زیاتر لە کاتژمێرێک قسەیان کردوە، ئەمەش یەکەم پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا و ڕووسیایە کە پوتین پەیوەندییەکی لەگەڵ جۆ بایدن هەبووە، ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی لە شوباتی ٢٠٢٢دا فەرمانی بە دەیان هەزار سەرباز بدات بۆ ناو ئۆکرانیا.
رۆژی 12-02-2025 دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدار و درێژم لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پووتین کرد."
بەوتەی ترەمپ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، هەردوو سەرۆکەکە باسیان لە ئۆکراینا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وزە، هێزی دۆلار، ژیریی دەستکرد و چەندین بابەتی دیکە کردووە.
ترەمپ وتی: "[لەگەڵ پووتین] رێککەوتین گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس لە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بوەستێنین و زۆر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەین. هەروەها رێککەوتین سەردانی وڵاتی یەکدی بکەین."

