بۆمبە قورسەکانی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل

5 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دوای بڕیاری ڕاگرتنی لە سەردەمی ئیدارەی پێشووی بایدن، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، گەیشتنی باری بۆمبی قورسی ڕاگەیاند کە لەلایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکاوە ئازادکرابوون.
نزیکەى مانگێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند  فەرمانی بە سوپای ئەمەریکا کردووە بۆمبە 2000 پاوەندییەکان بدەن بە ئیسڕائیل دوائ ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جۆ بایدن ناردنی ئەو جۆرە بۆمبەی بۆ ئیسڕائیل ڕاگرتبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە بۆمبەکانی ئێم کەی (مارک) ٨٤ کە بەم دواییە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە فەرمانی پێکرابوو، ڕایگەیاندووە، بارێکی بۆمبی ئاسمانی قورس کە بەم دواییە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە نێردراوە، ئەمشەو گەیشتوەتە ئیسرائیل.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سوپاسی ئیدارەی ترەمپی کرد و ڕایگەیاند، ناردنی بۆمبی قورس کە شەوی شەممە گەیشتە ئیسرائیل، زیادکردنێکی گرنگە بۆ هێزی ئاسمانی و سوپای ئیسرائیل.

کاتز وتی: ئەمە زیادکردنێکی گرنگە بۆ هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی و هێزی ئاسمانی، سوپاسی سەرۆک ترامپ و ئیدارەی ئەمریکا دەکەم بۆ پاڵپشتییە چەسپاوەکانیان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل.
باری بۆمبی قورسی کەشتییەکە بریتی بوو لە بۆمبی ئێم کەی ٨٤ کە کێشی تەقینەوەی بە نیو تۆن مەزەندە دەکرێت و تیژڕەوی بەرکەوتنی ٣٦٥ مەتر دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل، زیاتر لە 76 هەزار تۆن کەرەستەی سەربازی بە 678 فڕین و 129 باری دەریای گەیشتوونەتە ئیسرائیل، ئەمەش بە گەورەترین باری ئاسمانی و دەریای دادەنرێت لە مێژووی ئیسرائیلدا.

بۆمبێکی 2000 پاوەندی دەتوانێت کۆنکریت و کانزای ئەستوور ببڕێت و نیوەتیرەی تەقینەوەیەکی بەرفراوان دروستبکات. ڕۆیتەرز ساڵی ڕابردوو بڵاویکردەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن هەزاران بۆمبی 2000 پاوەندی بۆ ئیسڕائیل ناردووە دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 ی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل. بەڵام یەکێک لە بارەکانی بۆ ئیسڕائیل ڕاگرتووە.
لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ئەمەریکا بە بەهای ملیاران دۆلار یارمەتی بۆ ئیسڕائیل ڕاگەیاندووە. کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی بۆچی ئەو بۆمبانەی داوە بە ئیسڕائیل، رامپ وتی " لەبەرئەوەی کڕیویانە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار