ئەڵمانیا 47 پەنابەر دیپۆرتی عێراق دەکاتەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، 47 پەناخوازی عیراقی کە داوای مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە، دیپۆرتى عێراق کراونەتەوە.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لەژمارەى ئەمڕۆ دووشەمەدا، ڕاپۆرتێکى لەو بارەیەوە بلاویردۆتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەشتێکی دیپۆرتکردنەوە بۆ عێراق دەستیپێکرد. لەناو کەشتییەکەدا کەسانێک هەن کە پێویستە لە کۆی گشتی یازدە ویلایەتی فیدراڵی وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

بەپێى ڕۆژنامەکە، 47 کەس لە یازدە ویلایەتی فیدراڵی ئەڵمانیاوە، لە فڕۆکەخانەی هانۆڤەرەوە دیپۆرتکرانەوە بۆ عێراق. ئەمەش لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە پشتڕاستکرایەوە، وەزارەتەکەهیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.
ئەو هاووڵاتییانە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمانیاوە و بە یاوەری هێزێکی زۆری پۆلیس بەرەو فڕۆکەخانەی شاری هانۆڤەر بردراون.
لەوێوە کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی بە فڕۆکەیەکی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکییەکان، کە تایبەتە بە دیپۆرتی پەنابەران، بەرەو عێراق نێردراونەتەوە.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکانى ئەڵمانیا، لەناو ئەو کەسانەی کە دیپۆرتکراونەتەوە، کەسێکى ئێزیدی تەمەن ٣٠ ساڵ هەیە، وەک ئەنجومەنی پەنابەران بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتیە بەشێک لە بنەماڵەکەی لە ساڵی 2014 لەلایەن تاقمی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کوژراون. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمڕۆ زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکە لە هانۆڤەر دەژین. یەکێک لە براکانی ئێستا ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە"، کۆمەڵەکە دەنووسێت. ئێستا خێزانەکە جارێکی دیکە بەهۆی دیپۆرتکردنەوەی ئەو گەنجە تەمەن ٣٠ ساڵە لەیەکتر دادەبڕێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار