ئەمرۆ ئەڵمانیا هەڵبژاردنى پەرلەمانی فیدراڵیی ئەنجامدەدات

یەک مانگ لەمەوپێش



ئەڵمانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى  ئەندامانى پەرلەمانی فیدراڵیی، ڕاپرسییەکان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت ئەنجامەکەی ڕاوێژکاری نوێ و هاوپەیمانییەکی نوێی حوکمڕانی بێت.
هاوڵاتیانى ئەڵمانیا بەدەنگەکانیان بڕیار لەسەر حکومەتی داهاتوویان دەدەن هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازو کاریگەرە لەسەر ئاراستەی سیاسەتی ئەڵمانیا و ئەوروپا لە داهاتوودا.

لەم هەڵبژاردنەدا 60 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان هەیە، 736 ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا ناسراو بە "بوندستاگ" هەڵدەبژێرن، 45 پارت رکابەری دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەربەستی 5٪ تێپەڕێنن و نوێنەرایەتییان لە پەرلەماندا هەبێت، لە خولی بیستەمینی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، حەوت پارت نوێنەریان هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن سۆشیاڵ دیموکرات، پارتی دیموکراتی ئازاد، پارتی سەوز، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا،  پارتی دیموکراتی کریستیان.

چوار کاندیدی دیار کێبڕکێ لەسەر پۆستی ڕاوێژکار دەکەن، ئەوانیش ئۆڵاف شۆڵتز،  لە پارتی سۆسیال دیموکرات (SPD)، فرێدریش مێرتز سەرۆکی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا، ڕۆبەرت هابێک لە پارتى سەوز، ئالیس ڤایدل، سەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا.
ئەوەى ڕوونە لەم هەڵبژاردنەدا، هیچ پارتێک ناتوانێت حوکمڕانی بکات بەبێ پێکهێنانی هاوپەیمانی و ئەوەش چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.
بەگوێرەی نوێترین راپرسی؛ پێشبینی کراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی 23ی شوبات پارتی کریستیان دیموکرات CDU-ی پارێزگار 30%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، هەرچی پارتی راستڕۆی دژە کۆچبەری تووندڕۆیە پێشبینی کراوە ببنە هێزی دووەم و 20%ی دەنگەکان بەدەستبهێنن.

بوژانەوەی ئابووری یەکێک بووە لە دوو بابەتی گەورەی هەڵمەتەکە؛ ئەوی دیکەیان کۆچ و ئاسایش بووە، کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ەوە بەهۆی زنجیرەیەک هێرشی کوشندەیەوە خراوەتە سەر سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا.
کۆچبەری جێگەی سەرنجی سەرەکی ئەم هەڵبژاردنە بووە، نیگەرانییەکان بەشێکی بەهۆی زنجیرەیەک هێرشی باڵاوە پەرەی سەندووە کە گوایە لەلایەن پەناخوازان یان کۆچبەرانەوە ئەنجامدراون.
بە پێی ئامارێکی فەرمیی ئەڵمانیا لە 2015وە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەس لە سووریا، عێراق و ئەفغانستان داوای مافی پەناخوازییان کردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار