کۆشکی سپی: بانگەوازەکەی ئـ.ـۆجەلان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی

4 ڕۆژ لەمەوپێش
لەیەکەم لێدوانى بەرپرسانى ئەمریکا، بۆ بانگەوازەکەى ئـ.ـۆجەلان، وتەبێژى کۆشکی سپی پێشوازی لە بانگەوازەکە دەکات و پێى وایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی.
برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئەمە پێشهاتێکی بەرچاوە و هیوادارین یارمەتیدەر بێت بۆ ئارامکردنەوەی هاوپەیمانە تورکییەکانمان، پێمان وایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ئەم ناوچەیە پڕ لە کێشەیە".
ئێوارەى پێنج شەممە، عەبدوڵڵا ئـ.ـۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پەیامە چاوەڕوانكراوەكەی بڵاوكردەوە، لەناوەڕۆکى پەیامەكەیدا داوای چەكدانان لە پەكەكە و خۆهەڵوەشاندنەوە دەكات.
ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەشڵێت دوای بانگەوازی بەڕێز دەولەت باخچەلی و بەو ئیرادەیەی بەڕێز سەركۆمار نیشانی دا و بە هەڵوێستی ئەرێنی پارتە سیاسییەكان، بەرپرسیارێتی ئەو بانگەوازە مێژوویییە هەڵدەگرم و داوای چەك دانان دەكەم.

