دواى دەرچوونى لەکۆشکى سپى زیلینسکی سوپاسى ئەمریکاو ترەمپ دەکات

3 ڕۆژ لەمەوپێش



دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و هاوارکردنیان بەسەر یەکدیدا؛ سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی ئەمریکا دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی و بۆ ئەو سەردانەی بۆ واشنتن بۆی رێکخرا. 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "سوپاس ئەمریکا، سوپاس بۆ پاڵپشتیتان، سوپاس بۆ رێکخستنی ئەم سەردانە."
 لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، "سوپاس سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنگرێس و گەلی ئەمریکا. ئۆکراینا پێویستی بە دادپەروەری و ئاشتییە، ئێمە رێک کار بۆ ئەوە دەکەین."

ڕۆژى هەینی 28ی مانگی دوو دۆناڵد ترەمپ دوای دیدار لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی لە کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند زێلێنسکی ئامادە نییە بۆ ئاشتی.
لە بەیاننامەکەدا ترامپ دیدارەکەی لەگەڵ زێڵێنسکی بە "زۆر مانادار" ناودێر کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە زۆر شت فێربووە کە بەبێ دیالۆگ و گفتوگۆ لەژێر فشارێکی لەو شێوەیەدا هەرگیز فێرنەدەبوو.
بە وتەی سەرۆکی ئەمەریکا، ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی ئامادە نییە بۆ ئاشتی، چونکە هەست دەکات دەستێوەردانی ئەمەریکا "سودێکی گەورەی" بۆ ئەمەریکا لە دانوستانەکاندا هەیە.
دانۆڵد ترامپ ڕوونیکردەوە "من سوودم ناوێت، ئاشتیم دەوێت".

سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم رۆژنامەڤانان لە سەرۆکی ئۆکراینا تووڕە بوو و هۆشداریی پێدا، یان دەبێت ئۆکراینا لەگەڵ وڵاتەکەی رێکبکەوێت، یان واشنتن کۆتایی بە پاڵپشتییەکانی بۆ ئەو وڵاتە دەهێنێت. کاتێکیش زیلینسکی گوتی، "دەتوانم وەڵام بدەمەوە؟" ترەمپ پێی گوت، "نەخێر ناتوانیت، تۆ زۆر قسەت کرد!"
 ترەمپ بە زیلینسکیی گوت، "تۆ قومار بە ژیانی ملیۆنان کەسەوە دەکەیت. تۆ قومار بە جەنگی جیهانیی سێیەمەوە دەکەیت، ئەوەی تۆ دەیکەیت بێڕێزییەکی زۆرە بەم وڵاتە."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ زیلینسکی، ترەمپ گەلی ئۆکراینا بە "زۆر ئازا" ناودەبات، بەڵام بە هاوتا ئۆکراینییەکەی دەڵێت، "تۆ دەبێت یان رێککەوتنێک بکەیت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە، ئەگەر ئێمەش بچینە دەرەوە، خۆتان دەبێت ئەو شەڕە بکەن."
زیلینسکی بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک لەسەر کانزاکانی ئۆکراینا و تاوتوێکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ رووسیا لە کۆشکی سپی بوو، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا بە "دیکتاتۆر" ناوی بردبوو. بەپێی کۆشکی سپی، رێککەوتنەکەش واژۆ نەکراوە.
 
کۆبوونەوەکە دوای هەفتەیەک لە لاوازبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان هات کە بەهۆیەوە سەرکردەکانی فەرەنسا و بەریتانیاش چوونە کۆشکی سپی، بۆئەوەی داوا لە ترەمپ بکەن کە کیێڤ پشتگوێ نەخات.
 
ئاڵۆزی و دەنگ بەرزکردنەوەی سەرۆکی دوو وڵاتەکە دوای چەند قسەیەکی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هات کە گوتی، "دیپلۆماسیەت" بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە پێویست بوو. زیلینسکی لێی پرسی، "چی جۆرە دیپلۆماسییەتێک؟" لە وەڵامدا ڤانس بەوە تۆمەتباری کرد کە لە نووسینگەی سەرۆکی ئەمریکادا "بێڕێزیی" کردووە. 
دواتر ترەمپ بە هاوتا ئۆکراینییەکەی گوت، "تۆ بە هیچ شێوەیەک وا رەفتار ناکەیت کە سوپاسگوزاری ئێمە بیت." گوتیشی، "بزنس بەم شێوەیە زۆر سەخت و قورس دەبێت." 
دواتر سەرۆکی ئۆکراینا لایەنی بەرامبەری بەوە تۆمەتبار کرد کە دەنگیان بەرز کردووەتەوە بەسەریدا و "بە دەنگی بەرز قسەیان کردووە."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی لە نووسینگەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی "بێڕێزی" بە ئەمەریکا کردووە و "هەرکاتێک ئامادەبوو بۆ ئاشتی دەتوانێت بگەڕێتەوە".
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا و ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەیەکی کورتدا وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانیان داوە پێش ئەوەی ئەم بەیاننامەیە بڵاوبکەنەوە و گفتوگۆکانیان لە کۆشکی سپی دەستپێبکەن.

دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاندووە ڕێککەوتنێکی "زۆر دادپەروەرانە"یان لەسەر کانزاکانی ئۆکرانیا ئەنجامداوە و ڕێککەوتنەکەش "بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە" لەلایەن ئەمەریکاوە.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا وڵاتەکەی ئەو کانزا دەگمەنانە کە لە ئۆکرانیا دەدۆزرێتەوە، دەردێنێت و لە بوارەکانی وەک زیرەکی دەستکرد و کاروباری سەربازیدا بەکاریان دەهێنن.
سەرۆکی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی هیوای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، جەختی لەسەر پێویستی سازان لە هەردوولا کردەوە.

ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد ئەمەریکا چەکی بۆ ئۆکرانیا دەبێت، بەڵام "هیوادارم پێویست نەکات بڕێکی زۆر بنێرین".

سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند کە ناوبژیوانێکی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیایە و دەیەوێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت.

وتیشی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە و پوتن دەیەوێت بگەنە ڕێککەوتن.

بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە لەگەڵ پوتندا نییە بەڵکو لەگەڵ باشەیە بۆ ئەمەریکا و جیهان.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی هیوای خواست کە ڕێککەوتنەکە ببێتە "هەنگاوێک بۆ پێشەوە" بۆ ئۆکرانیا.
زێڵێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە پوتن شەڕی دەستپێکردووە و بۆیە دەبێت تێچووی شەڕەکە بدات.
سەرۆکی ئۆکرانیا پوتنی بە "بکوژ" ناوبرد و داوای لە دانۆڵدترامپ کرد سازش لەگەڵیدا نەکات.

دیدار و گفتوگۆی ترامپ لەگەڵ زێڵێنسکی تەنها ڕۆژێک دوای دیدارەکەی لەگەڵ کێیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆشکی سپی ڕوویدا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی دوێنێدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەنگاوی داهاتووی شەڕی ئۆکرانیا هەنگاونان بەرەو ئاگربەستە، هەوڵەکانیش بۆ گەیشتن بەو ئاگربەستە "بەخێرایی" بەرەوپێش د
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار