بەریتانیا 2.84 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆکراینا بۆ بەهێزکردنى توانا بەرگرییەکانی

2 ڕۆژ لەمەوپێش



حکومەتى بەریتانیا و ئۆکراینا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ئەوەی لەندەن (2.26 ملیار پاوەند) 2.84 ملیار دۆلار بە قەرز بە کیێڤ بدات تاوەکو توانا بەرگرییەکانی ئۆکراینا بەهێز بکات. 
 لەندەن دەڵێت، رێککەوتنەکە دەرخەری "پشتیوانیی نەگۆڕ و بەردەواممانە بۆ خەڵکی ئۆکراینا."
رەیچڵ ریڤز، وەزیری دارایی بەریتانیا بە ئامادەبوونی کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هەروەها، سێرگی مارچێنکۆ، وەزیری دارایی ئۆکراینا کە بەشێوەی ڤێرچوەڵ ئامادەبوو، واژۆی لەسەر رێککەوتنەکە کرد.
 
دەگوتر‌ێت، ئۆکراینا بە سامانی سڕکراوی رووسیا، ئەو قەرزە بە بەریتانیا دەداتەوە. 
پێش واژۆکردنی رێککەوتنامەکە، ستامەر بەگەرمی پێشوازی لە زیلینسکی کرد، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی هەینی دەمەقاڵێ لەنێوان سەرۆکی ئۆکراینا و هاوتا ئەمریکییەکەی دروستبوو. 
 
کۆمەڵێک خەڵکی ئاسایی لەبەردەم خانووی ژمارە 10ـی داونینگ ستریت بە چەپڵە پێشوازییان لە زیلینسکی کرد و لەگەڵ ستامەر باوەشیان بەیەکدا کرد، وێنەیان پێکەوە گرت و دواتر چوونەژوورەوە. 
ستامەر بە زیلینسکی گوت "زۆر، زۆر بەخێربێی بۆ داونینگ ستریت. تۆ ئاگات لە هوتافی سەر شەقامەکە بوو. پشتیوانی تەواوەتیی بەریتانیات هەیە و، پشتگیریی تۆ و ئۆکراینا دەکەین."
ستامەر ئاماژەی بەوە کرد، هەردووکیان "ئاشتییەکی درێژخایەن"ـیان بۆ ئۆکراینا دەوێت، "لەسەر بنەمای سەروەری و ئاسایش بۆ ئۆکراینا." 
زیلینسکی لە وەڵامدا باسی ئەوەی کرد، سەدان پشتیوانکاری لە داونینگ ستریت بینیوە. 
 
گوتیشی: "دەمەوێت سوپاستان بکەم، سوپاسی خەڵکی بەریتانیا دەکەم، بۆ ئەم پشتیوانییە گەورەیەی لە سەرەتای جەنگەوە هەبووە. زۆر دڵخۆشم کە خاوەنشکۆ پاشا قبووڵیکرد سبەی من ببینێت و ئێمە لە ئۆکراینا زۆر دڵخۆشین کە هاوبەشێکی ستراتیجیی لەم جۆرەمان هەیە."
زیلینسکی هەروەها گوتی "دڵمان بە پشتیوانیی ئێوە گەرمە." 
ستامەر و زیلینسکی بۆ ماوەی 75 خولەک لە پشت دەرگا داخراوەکان کۆبوونەوە، لە کاتی رۆیشتنیشی دا، ستامەر تاوەکو لای ئۆتۆمبێلەکە یاوەریی زیلینسکی کرد و پێش ئەوەی سەرکەوێت، لە ئامێزی گرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار