فەڕەنسا: هێڵی پێشەوەى شەڕ بەردەوام لێمان نزیک دەبێتەوە

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا هۆشداری دا کە "هێڵی پێشەوە بەردەوام لە ئێمە نزیک دەبێتەوە" بەهۆی "تەماحى ئیمپریالیستییەکانی ڕووسیاوە".

بارۆت لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی فرانس ئینتەر ئەمڕۆ دووشەممە چەند کاتژمێرێک پێش مشتومڕێک لە پەرلەمان لەسەر شەڕی ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەوروپا، وتی: مەترسی شەڕ لە کیشوەری ئەوروپا، لەناو یەکێتی ئەوروپادا، هەرگیز ئەوەندەی ئەمڕۆ نزیک نەبووە، چونکە نزیکەی ١٥ ساڵە مەترسییەکە بەردەوام لێمان نزیک دەبێتەوە، هێڵی پێشەوەش بەردەوام لێمان نزیک دەبێتەوە.

ناوبراو وتی: ئەوەی ئێمە شاهیدی بووین بەئاگاهاتنەوەی تەواوی بەشێک لە ئەوروپییەکانە کە ڕەتیان دەکردەوە واقیعی شتەکان وەک خۆیان ببینن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم وڵاتە ئەوروپییانە بوونەتە قەناعەت بە پێویستی "ئەوروپا بتوانێت بەرپرسیارێتی بەرگری و ئاسایشی خۆی بگرێتە ئەستۆ، هەروەها هەموو ئامرازە پێویستەکان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی هەرگیز ناچار نەبین لە ئەمریکا بپرسین چی دەتوانێت بۆ ئاسایشی ئەوروپا بکات".
وەزیرەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی دەستدرێژیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، دەمانەوێت ئەمریکا بتوانێت، لە ڕێگەی فشارەوە، وابکات (ڤلادیمیر) پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت و ڕازی بێت کە دواجار واز لە تەماحە ئیمپراتۆرییەکانی بهێنێت کە هێڵی پێشەوەی زیاتر لە ئێمە نزیکتر و نزیکتر کردووەتەوە.

بارۆ خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامی ئەو لوتکەیە دەربڕی کە یەکشەممە لە لەندەن بەڕێوەچوو، لەو میانەیدا پانزە سەرکردەی ئەورووپا لە نێویاندا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەڵێنیان دا پشتیوانی لە کیێڤ بکەن و چەکداریی خۆیان لە دژی ڕووسیا بەهێزتر بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار