وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هۆشداریەکەى ترەمپ بە کەم مەزانن

6 ڕۆژ لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هۆشداریەکەى ترەمپ سەبارەت بە ئازادکردنی بارمتەکان، ڕایدەگەیەنێت ترەمپ ئەو بێزارە لە سەیرکردنی ڤیدیۆی ئازادکردنی بارمتەکان بەلاوازى، هۆشداریەکەى ترەمپ بە کەم مەزانن و هەرشتێک بڵێت دەیکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دواین هۆشداری دەداتە سەرکردایەتیی حەماس تاوەکو غەزە بەجێبهێڵن و سەرجەم بارمتەکانیش بەزوویی ئازادبکەن.
ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی بە ناوی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی بۆ حەماس بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، “سڵاو یاخود ماڵئاوا حەماس، خۆتان هەڵیبژێرن، هەر ئێستا تەواوی بارمتەکان ئازادبکەن نەوەک دواتر، بەخێرایی تەرمی هەموو ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە کوشتوتانن، ئەگینا کۆتاییتان پێدێت.”
مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیرییەکی توندی بۆ ئەو داواکاریەى دۆناڵد ترەمپ دەربڕی، وتی: چاوەڕوانیەکانى سەرۆک کۆتایی هات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە ئەو شتێک ناڵێت کە نەیکات، ئەگەر بڵێت شتێک دەکەم، ئەوا دەیکات. باشترە ئەو هۆشداریە بە جددی وەربگرن.
لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، حازم قاسم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "هەڕەشەکانی ترەمپ هانی ئیسرائیل دەدات، پابەندی هەموو بەندەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە نەبێت."
گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داواشی لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا کرد، فشار لە ئیسرائیل بکات تاوەکوو دەست بە گفتوگۆکانی تایبەت بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بکات.
ئەم هەڕەشانەی ترەمپ لە کاتێکدان، کارۆلین لیڤێت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە "ئادەم بولر، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ پرسی بارمتەکان، بە ڕاوێژیی ئیسرائیل، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، لە قەتەر کردووە و دەسەڵاتی ئەوەیشی هەیە، بۆ ئازادکردنی بارمتەکان گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەکدا بکات."
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ناتانیاهۆ ئاگاداری گفتوگۆکانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و حەماسە و هەڵوێستی خۆیشی لەوبارەوە بە بەرپرسانی واشنتن ڕاگەیاندووە.
