بۆمبێکی جەنگی جیهانی دووەم لە وێستگەی شەمەندەفەری پاریس دۆزرایەوە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



نیوەڕۆى ئەمرۆ بۆمبێکی نەتەقینەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانی دووەم، دۆزرایەوە لە نزیک وێستگەی گەورەی شەمەندەفەری پاریس، بەوهۆیەشەوە هاتووچۆی وێستگەى گار دو نۆرد لە پاریس کە سێیەم قەرەباڵغترین وێستگەی شەمەندەفەرە لە جیهاندا پەکخستووە.

کۆمپانیای نیشتیمانیی شەمەندەفەری فەرەنسا ئەمرۆ هەینی، 7ـی ئاداری 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسی، "بۆمبێکی نەتەقیو لە نێو سکەی شەمەندەفەر لە وێستگەی گار دوو نۆرد لە ناوچەی سەینت دێنیس لە باکووری پاریس دۆزراوەتەوە."

بۆمبەکە لە دووری 2.5 کیلۆمەتر لە گار دو نۆردەوە دۆزراوەتەوە، لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەکاندا، پۆلیسی پاریس ڕایگەیاند، بۆمبەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی دۆزراوەتەوە، لە شاری سانت دێنیس کە گەڕەکی باکووری پاریسە و لەکاتی کارەکانی بیناسازیدا دۆزراوەتەوە. فیلیپ تابارۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشبینی دەکات کە پەککەوتنى هاتووچۆ لانیکەم تا کۆتایی ڕۆژەکە بەردەوام بێت.

بەرپرسانی پاریس هەموو گەشتەکانی وێستگەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە رەوانەی وێستگەکە کراون. 

بەگوێرەی نووسینگەی گەشتیاری پاریس، ساڵانە نزیکەی 220 ملیۆن سەرنشین بە ڕێگای گار دو نۆرد، قەرەباڵغترین وێستگەی شەمەندەفەر لە ئەوروپادا تێدەپەڕن و گەشت و گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی باکوری فەرەنسا و لەندەن و بەلجیکا و هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەکەن.
ئەم وەستان و پچڕانە کاریگەری لەسەر هێڵی ئاسنی هاتووچۆ و شەمەندەفەرە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان هەیە، لەنێویاندا خزمەتگوزارییەکانی یۆرۆستار، وتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کۆمپانیای یۆرۆستار بەنیازە سەرجەم شەمەندەفەرەکانی گار دو نۆرد و گەڕانەوە بۆ گار دو نۆرد هەڵبوەشێنێتەوە. ماڵپەڕەکەی ئامۆژگاری گەشتیارانی کردووە کە کاتەکانی گەشتەکانیان دابنێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار