ئەمڕۆ وتووێژەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە سعودیە دەست پێدەکات

24 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ دانوستانەكانی وەفدی ئەمریكا و ئۆكراین لە شاری جدەی سعودیە دەستپێدەكات و سەرۆكی ئۆكراینیش دەڵێت، دانوستانەكان بنیاتنەر دەبن.
ئۆکرانیا لە میانی دانوستانەکانی ئەمڕۆ سێشەممەی جددەى سعودیە، پلانێک بۆ ئاگربەستی بەشەکی لەگەڵ ڕووسیا پێشکەشی ئەمریکا دەکات، ئەمەش دەستپێشخەرییەکە کە کیێڤ هیوادارە کۆشکی سپی بەدەستبهێنێتەوە، کە لەدوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی، داوای ئیمتیازات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵە دەکات.
بەر لە بەڕێوەچوونی ئەو دانوستانە، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پێشوازی لە سەرۆكی ئۆكراین كرد و باسیان لەدوایین پێشهاتەكانی جەنگ كرد. جێنشینی سعودیە جەختیشی كردەوە لەسەر پابەندی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆكراین.
هاوكات زیلینسكی رایگەیاند، دانوستانەكانی وەفدی وڵاتەكەی و ئەمریكا بنیاتنەر دەبن و تیشك دەخاتە سەر گرەنتییە ئەمنییەكان.
هاوكات ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش گەشبینە بە ئەنجامی ئەو دانوستانە و وتی، ئەگەر چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی نەبوونایە ئامادەی كۆبوونەوەكە نەدەبوون.
بەپێی ئەو وەردەكاریییانەشی ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوانی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە ئاستی ئامادەیی ئۆكراین ئاشكرا دەكات بۆ سازشكردن بۆ مۆسكۆ لەپێناو كۆتاییهێنان بەجەنگ . هەروەها ئاشكرای دەكات كە ئۆكراین تا چەند جدییە لە باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیدارەكەی ترەمپ.
دانوستانەکان لە سعودیە گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوە دەبێت لە دوای گڕژەیە شۆککەرەکەی کۆشکی سپی لە ٢٨ی شوباتدا، کاتێک ترەمپ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیای توندوتیژی کرد بەهۆی ئەوەی بە ناپاکی ئەمریکی دەیبینی.
زێلێنسکی کە لەو کاتەوە نامەیەکی داوای لێبوردنی بۆ ترەمپ ناردووە، بۆ دیداری شازادەی جێنشینی سعودیە گەشتێکی کردووە بۆ شاری جدە لە دەریای سوور، بەڵام گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکییەکان بۆ سێ لە یاریدەدەرە باڵاکانی جێهێشتووە.
