ترەمپ و پوتین لەسەر ئاگربەست گفتوگۆیان کردووە

2 هەفتە لەمەوپێش
ترەمپ و پوتین بە تەلەفۆن قسەیانکردوەو هەردوولا تاوتوێی ئاگربەستى جەنگی ڕوسیا - ئۆکراینیان کردووە پەیوەندییەکەیان زیاتر لە کاتژمێرێکى خایەند.
کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆکى ڕوسیا لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە،دان سکاڤینۆ یاریدەدەری دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکی سپی دەڵێت پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە بە باشی بەڕێوەچووە.
بەوتەى یاریدەدەرەکەى زۆری گفتوگۆکانی ترەمپ و پوتین تایبەتن بە رێککەوتنى ئاگربەستی جەنگی روسیا-ئۆکراین بووە.
ئەمەش دووەم جارە کە ناسراوە هەردوو سەرکردە قسە بکەن لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ پۆستەکەی لە مانگی یەکدا.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەنیازە لەگەڵ پوتین تاوتوێی "زەوی"، "وێستگەی کارەبا" و "دابەشکردنی هەندێک سەروەت و سامان" بکات
پوتین لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە کە بووەتە سەرۆکی ڕووسیا، لەگەڵ پێنج سەرۆکی دانیشتووی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
