پۆلیسی فەرەنسا 168 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان رزگارکرد

یەک هەفتە لەمەوپێش



پۆلیسی فەرەنسا رزگارکردنی 168 کۆچبەری نایاسایی راگەیاند کە بەنیازبوون لە کەناڵی ئینگلیزەوە بە بەلەمی بچووک خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.

پۆلیسی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چوار هەڵمەتی رزگارکردنی کۆچبەرانیان ئەنجامداوە و سیان لەو کۆچبەرانەش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گونجاوی کەشوهەوا، هەوڵی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا زیادیکردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامدانی کۆچ بە بەلەمی بچووک مەترسیدارە بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە بەلەمێکی بچووکدا هەوڵی تێپەڕین دەدەن.

هەفتەی رابردووش، دوو کۆچبەر لەکاتی تێپەڕینیان بە کەناڵی ئینگلیز بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە گیانیانلەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەمساڵدا لەو ناوچەیە گیانیانلەدەستداوە، گەیشتە هەشت کەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار