ئەمساڵ پێنج هەزار و 844 کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

سەرەڕاى رێوشوێنە ئەمنییەکان لەنێوان بەریتانیا و فەرنسا، رۆیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی لە فەرنساوە بۆ بەریتانیا زیایکردووە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێنج هەزار و 844 کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا.

بەپێى وتەى چەند سەرچاوەیەک لە لەندەنەوە زانیاریەکان، کۆچبەران بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ بەزاندنی کەناڵی ئینگلیز بە بەلەمی بچووک لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنساوە بۆ بەریتانیا.

دەشڵێت، بەگوێرەى ماڵپەڕى ئینفومایگرنس، کە هەواڵ و زانیارى لەبارەى کۆچبەرانەوە بڵاودەکاتەوە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، پێنج هەزار و 844 کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا، کە ژمارەی ساڵى پێشووی تێپەڕاندووە، کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا پێنج هەزار و 373 کۆچبەر بووە.

‎سەرچاوەکان دەشڵێت، بەگوێرەى داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ئەم زیادبوونە نوێنەرایەتی بەرزترین ئاست دەکات کە بۆ ئەم کاتەی ساڵ تۆمارکراوە، ئەمەش رەنگدانەوەی بەردەوامی رۆیشتنی کۆچبەرانی نایاساییە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان لە هەردوو دیوی کەناڵی ئینگلیز.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار