نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ماكرۆن به چوار ساڵ زیندانیكردن سزادرا
10 مانگ لەمەوپێش
مارین لوپان سه‌ركرده‌ی پارتی "گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی"ـی فه‌ره‌نسا كه نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه، به تۆمه‌تی "گه‌نده‌ڵیكردن" سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و چانسی بوون به سه‌رۆكی داهاتووی فه‌ره‌نسای له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ـی ئازاری 2025 دادگای پاریس به تۆمه‌تی خراپبه‌كارهێنانی سامانی گشتیی وڵات، سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر مارین لوپاندا سه‌پاند و به‌پێی بڕیاری دادگا، نیوه‌ی ئه‌و سزایه جێبه‌جێده‌كرێت و لوپان دوو ساڵ زیندانیده‌كرێت.
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، رێگریده‌كات له‌وه‌ی مارین لوپان تا پێنج ساڵی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی حكومی كاندیدبكات. له هه‌مان دانیشتنی دادگاكه‌دا و به هه‌مان تۆمه‌ت كه خراپبه‌كارهێنانی سامانی گشتییه، هه‌شت په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه سه‌ر به پارته‌كه‌ی مارین لوپانن، بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ ده‌ركرا.
مارین لوپان له دیارترین رابه‌رانی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی فه‌ره‌نسایه و پارتی "گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی"ـی كه ناوبراو سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، بووه‌ته گه‌وره‌ترین پارتی ناو په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا و له كۆتایی ساڵی رابردوودا میشێل بارنیێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی فه‌ره‌نسای له پۆسته‌كه‌ی لابرد، فشاریشی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا به‌جێبهێڵێت و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵام ماكرۆن پێداگیریی كرد له‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و تا ساڵی 2027 له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی راپرسییهكان، پێش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای پاریس، مارین لوپان ده‌بووه دیارترین كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2027ـی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگاوه چانسی خۆكاندیدكردنی له‌ده‌ست دا.
