لە ئەمریکا گەورەترین خۆپیشاندان دژی ترەمپ و مەسک بەڕێوەچوو

2 ڕۆژ لەمەوپێش
هەزاران خۆپیشاندەر لە واشنتن و شارەکانی دیکەی ئەمریکا رژانە سەر شەقامەکان وەک گەورەترین رۆژی ناڕەزایەتی دژی دۆناڵد ترەمپ و هاوپەیمانە دەوڵەمەندەکەی، ئیلۆن مەسک.
ئەم ناڕەزایەتیانە بەهۆی هەوڵە خێراکانی ترەمپ و مەسک بۆ داڕشتنەوەی حکومەت و زیادکردنی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بووە.
زیاتر لە 20 هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکەی واشنتۆن کرد و هەندێکیان ئاڵای ئۆکراین و فەڵەستینیان لەبەردا بوو.
لە هەمانکاتدا هەزاران کەس لە شارەکانی دیکەش خۆپیشاندانیان کرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارە ئابوورییەکان و بەتایبەت بڕینی بودجەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی.
خۆپێشاندەران هەروەها دەڵێن، ئیلۆن مەسک زیاتر لە 200 هەزار هەلی کاری حکومی لەناوبردووە و رێکخراوەکانی وەک ئاسایشی کۆمەڵایەتی کردووەتە ئامانج.

بابهتی پهیوهندیدار