ترەمپ: لەگەڵ ئێران دانوستانی راستەخۆ ئەنجام دەدەین

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو بە رۆژنامەنوسانى وت: رۆژی شەممە، گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەکەین و ئەمەش سوود بە ئێران دەگەیێنێت.
 
ترەمپ باسی لەوە نەکرد شوێنی گفتوگۆکەیان کەی دەبێت، بەگوێرەی قسەکانی رۆژی 12ـی نیسان گفتوگۆی ئەو دوو وڵاتە دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپیش رایگەیاند، نابێت ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى و گفتوگۆى راستەوخۆیان لەگەڵ دەکەین.

لاى خۆیەوە، ناتەنیاهۆ رایگەیاند، لەگەڵ ترەمپ رێککەوتوون کە تاران نەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.

ترەمپ رۆژى دوشەممە لەمیانەى کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە کۆشکى سپى جەختیکردەوە، گفتوگۆى راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمى ئەو وڵاتە لەسەر ئاستى باڵا دەبێت، لەکاتێکدا پێشتر ئێران داواى گفتوگۆى ناڕاستەوخۆى دەکرد و گفتوگۆى راستەوخۆى رەتدەکردەوە.

ماوەى چەند هەفتەیەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا هەڕەشەکانى بۆ سەر ئێران چڕکردووەتەوە و دوو مانگ مۆڵەتى بۆ ئەو وڵاتە دیاریکردووە تا گفتوگۆ یان روبەڕووبوونەوەى بژاردەى سەربازى هەڵبژێرێت.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارى جەژندا هەڕەشەى لە ئەمەریکا و ئیسرائیل کرد کە ئەگەر پلانی لێدان و هێرشکردنە سەر ئێرانیان هەبێت وەڵامیان دەدەنەوە و بە توندی هێرش دەکەنە سەریان

هەروەها عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای رێبەری ئێران هەڕەشەى بەرهەمهێنانى چەکى ئەتۆمى کرد لەلایەن ئێرانەوە ئەگەر ئەمەریکا یان ئیسرائیل بە بیانووی پرسی ئەتۆمی هێرش بکەنە سەر ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار