سبەی شاندی ئەمریکا و روسیا لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش
بڕیارە سبەی شاندی ئەمریکا و روسیا لە ئیستەنبوڵ چاویان بەیەک بکەوێت و گفتوگۆ لەسەر چالاکیی باڵیۆزخانەکانیان بکەن، بەڵام بابەتی ئۆکراین لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیاندا نییە.
تامی بروس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رۆژی 10ـی ئەم مانگە شاندی ئەمریکا و روسیا بۆ جاری دووەم لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە، هیچ دۆسیەیەکی سیاسی و ئەمنی و دۆسیەی ئۆکراینیش لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی دوو شاندەکەدا نین.
بەگوێرەی قسەکانی تامی بروس، سەرنجی کۆبوونەوەکە تەنها لەسەر کاری باڵیۆزخانەکانی روسیا و ئەمریکایە، نەوەک ئاسایکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان، چونکە ئەوەیان روونادات هەتا ئاشتی نەگەڕێتەوە بۆ نێوان روسیا و ئۆکراین.

بابهتی پهیوهندیدار