ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێكنەكەوین هێرش دەكەینە سەرى

2 مانگ لەمەوپێش



 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێككەوتن هێرش دەكەنە سەر تاران و ئیسرائیلیش سەركردایەتی هێرشەكان دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، چاوەڕوانی دانوستانی عومان دەكەن لەگەڵ ئێراندا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن. 

وتیشی، ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكرا ئەوا رێگای سەربازی دەگرێتەبەر و هێرش دەكاتەسەر تاران و ئیسرائیلیش بەشدار دەبێت و سەركردایەتی هێرشەكان دەكات و ئەوەی دەیانەوێت ئەوە دەكەن. 

دەشڵێت، هیچ كاتێك دانەنراوە بۆ رێككەوتن و هیچ پێشبینییەكیش ناكات بۆ دانوستانەكان، دەیەوێت ئێران بە باشی بمێنێتەوە، بەڵاام نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت، ئێرانیەكانیش تێگەیشتنیان بۆ ئەو بابەتە هەیە. 

هاوكات، پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێداویستی جەنگی بۆ زەریای هیندی گواستوەتەوە و  بۆ شەڕی حوسییەكان بەكاریدەهێنێت، ئەگەر رێككەوتنیش لەگەڵ ئێران نەكرێت ئەوا دژی تارانیش بەكاریاندەهێنێت.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن گوتی، "رێگەگرتن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی دوو بژاردەی هەیە؛ رێککەوتن یان لە رێگەی سەربازییەوە."
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هەر رێککەوتنێکی قبووڵکراو، دەبێت هاوشێوەی رێککەوتنی ساڵی 2003ـی لیبیا بێت، کە تێیدا هێزەکانی ئەمریکا کەرەستە و پێکهاتە سەرەکییەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیان لەنێوبرد یان بردیانە دەرەوە. 
 
رۆژی دووشەممە، ترەمپ لە کۆشکی سپی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیدارەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی "راستەوخۆ" دەبن.
 
ترەمپ گوتی، هیواخوازە لەگەڵ تاران بگەنە رێککەوتن، بەڵام هۆشداریدا لەوەی کە "مەترسییەکەی گەورە" دەکەوێتە سەر ئێران، ئەگەر دانوستاندنەکان سەرکەوتوو نەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار