ترەمپ کەمتر لە مانگێک مۆڵەتی بە ناتەنیاهۆ داوە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ڕۆژنامە "یەدیوت ئەهرۆنۆت"ـی ئیسرائیلی،  لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دوو بۆ سێ هەفتە مۆڵەتی بە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و دەیەوێت بە زوترین کات ئەوە روبدات.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەکە، گەرچی ترەمپ لە کۆبونەوەکەدا ستایشی ناتەنیاهۆی کردوە، بەڵام وادیارە سەرۆکی ئەمەریکا  لە پشت نەتانیاهۆوە پلانی دیکەی هەیە و  کار لەسەر ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە دەکات کە بەم زوانە دەبێتە هۆی ئازادکردنی هەمو بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە؛  چەند بەرپرسێکی ئیسرائیل  کە لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکانیان قسەیان کردوە، بیستویانە کە ترەمپ کاتێکی زیاتری داوە بە ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە شەڕەکە، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ نەبوە، ڕەنگە دوو بۆ  سێ هەفتە بێت و جەختیان لەوە کردوەتەوە کە دەیەوێت بەم زوانە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.

پێشتریش، سەرچاوە ئەمەریکییەکان بە بنەماڵەی بارمتەکانیان راگەیاندوە؛ کارکردن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە ئێستادا کاری لە پێشینەیانە و لە کۆبونەوەکەی دوشەممەی رابردوی نێوان  ترەمپ و  ناتەنیاهۆ لە کۆشکی سپی، پرسی سەرکی کۆبونەوەکەوە بوە.

ئەمە لە کاتێکدایە،  ڕۆژێک دوای دیدارەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ناتەنیاهۆ ئاماژەی بەو کردوە لە کوبونەوەکەدا سەرۆک ترەمپ  پشتگیری کردوە لە شەری غەززەدا و بە رۆژنامەنوسانی وتوە؛ سەرۆک سەیری منی کرد و وتی؛ ئەم پیاوە بەردەوام کار بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەکات.

پێشتریش و لە دوای کۆبونەوەکەیان، دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی رایگەیاند؛  ئێمە کێشەی بارمتەمان هەیە و هەوڵی ئازادکردنیان دەدەی ، پرۆسەیەکی درێژخایەنە و نابێت ئەوەندە ماوە بخایەنێت، هیوادارم ئیسرائیلییەکان وەک من بن، ئەمەش بەو مانایەی ئەوانیش بیر لە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە بکەنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە؛ ئەمەریکییەکان دەیانەوێت ڕێکەوتنی بارمتەکان سەربگرێت، کە ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنە کۆتاییهێنانە بە شەڕی غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار