کاربەدەستانی ئێران: دانوستان لەگەڵ واشنتۆن نەکەین، ڕژێم دەڕوخێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری کاربەدەستانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، مەسعود پزشکیان سەرۆکی كۆمارو، سەرۆکی دەسەڵاتەكانی دادوەری و پەرلەمان، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان ئاگادار کردۆتەوە، رەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا یان شكستهێنانی، بە دڵنیایی هەردوو پێگەی سەرەكی ئەتۆميی نەتەنز و فۆردۆ روبەڕوی هێرشی سەربازی دەكاتەوە.

بەرپرسانی ئێران بە خامنەیی_یان ڕاگەیاندووە، وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی سەربازیش، ناوچەکە روبەڕوی مەترسی شەڕێکی فراوانتر دەكاتەوە، ئەوەش سیناریۆیەکە رەنگە زیانی زیاتر بە ئابوریی ئێران بگەیەنێت و نائارامییەکانی ناوخۆ بوروژێنێت.

رۆژنامە ئەمریكییەكە باسی لەوەشكردووە، پەیامی ئەو بەرپرسانە روون و ئاشکرابووە، داوای رێگەدانیان بە دانوستان كردووە لەگەڵ واشنتۆن، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات راستەوخۆشبێت، چونکە جێگرەوەكەی رەنگە روخاندنی رژێم بێت لە تاران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا کە مانگی ڕابردوو ئاڕاستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی کردووە، وادەی دیاریکردنی بۆ ئێران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا دەیەوێت دانوستان لەگەڵ وڵاتەکەی بکات لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەڕەشەی گەمارۆو و وەڵامدانەوەی سەربازیی کرد ئەگەر ڕەتی بکاتەوە.

ئێران بیر لە وەڵامدانەوەی ئەو نامەیە دەکردەوە و بە وتەی بەرپرسانی باڵای ئێرانی ئاگادار لەو دیدارە، لە مانگی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و سەرۆکانی دەسەڵاتی دادوەری و مەجلیس لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئێران کۆبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار