ئەمەریکا جبەخانەی حووسییەکانی یەمەنی بۆردوکان کرد

دوێنێ
لە درێژەی هەڵمەتە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا دژی پێگەکانی حووسییەکان لە یەمەن، فڕۆکە ئەمەریکییەکان پێگەکانی حووسییەکانی لە بەیزا، سەعدە، حودەیدە و مەئرەب بۆمباران کرد.
سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا جبەخانەکانی حووسییەکانیان لە بەیزا بۆمباران کردووە.
هەروەها فڕۆکە ئەمەریکییەکان سێ هێرشی دیکەیان بۆ سەر جبەخانەکانی حووسییەکان لە شاری سالم لە سەعدە کرد.
لەلایەکی دیکەشەوە دوو هێرشی ئاسمانی دیکەی کردە سەر پێگەی حووسییەکان لە شارۆچکەی مونەیرە لە باکووری حودەیدە.
هەروەها سێ هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا سەربازگەیەکی حووسییەکانیان پێکا لە ئیدارەی مەکەیراس لە بەیزا.
سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە، نۆ هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا کۆگاکانی چەکی حووسییەکانیان کردۆتە ئامانج لە شاری سەرواح لە باکووری شاری مەئرەب.

بابهتی پهیوهندیدار