کوڕەکەی نەتانیاهۆ هێرشی توند دەکاتەسەر سەرۆکی فەڕەنسا

دوێنێ
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دوای ئەوەی پشتیوانیی لە سەربەخۆیی دەوڵەتی فەلەستین کرد لەلایەن کوڕەکەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشی توند دەکرێتە سەر .
یائیر نەتانیاهۆ لە ئێکس بابەتێکی دژی ماکرۆن بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی نیو کالیدۆنیا، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی پۆڵینیزیای فەڕەنسی، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کۆرسیکا، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی باسک، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی گینیای فەڕەنسی، بوەستن لە سەردەستیی نوێی فەڕەنسا لە رۆژئاوای ئەفریقا.
ئەم قسانەی یائیر دوای ئەوەدێت، کە هەفتەی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن لەسەر دۆسیەی غەزە و فەڵەستین گوتی، هەڵوێستی فەڕەنسا روونە و لەگەڵ ئاشتیدایە، بەڵێ بۆ ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵێ بۆ دەوڵەتی فەڵەستین بەبێ حەماس.
یائیر دوای ئەم قسانەی ماکرۆن هێرشی توندیکردە سەر سەرۆکەکەی فەڕەنسا و داوای سەربەخۆیی ئەو شوێنانەی کرد کە لەژێر دەسەڵات و بەڕێوەبەریی فەڕەنسادان.
