لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەزە شەش برا بەیەکەوە کوژران

دوێنێ



هێرش و بۆردومانەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە و تەندروستى کەرتەکەش دەڵێت، لە 24 کانژمێری رابردوودا 38 فەڵەستینى کوژراون.

بەگوێرەى کەناڵی جەزیرەى قەتەری، شەش برا لەکاتی گەشتکردنیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە دێربەلحی ناوەڕاستى غەزە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

ئەو برایانە لە رێکخراوێکی خێرخوازیدا بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانى کەرتەکە لە دێربەلحەوە دەیانویست بچنە باشووری غەزە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل فەرمانێکی نوی بۆ چۆڵکردنى خان یونس دەردەکات و رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا، زیاتر لە 90 هێرشی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە غەزە ئەنجامداوە و هێرشە ئاسمانى و زەمینییەکانیشی بەردەوام دەبێت.

لە بیست و هەشتەمین ڕۆژی دەستپێکردنەوەی شەڕ بۆ سەر کەرتی غەززە، دەیان فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە غەززە، کوژرانی ٣٨ فەلەستینی لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، داگیرکردنەکە زیاتر لە ٤ هەزار ماڵ و دامەزراوەی کردۆتە ئامانج کە بە سیستەمی وزەی خۆر تەیارکراون وەک بەشێک لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بۆ لەناوبردنی سەرچاوە بەدیلەکانی کارەبا لە غەززە.

هاوکات لیواکانی ئەلقەسام ڕایگەیاند، چەکدارەکانیان بە ئامادەبوونی هێزێکی ئیسرائیلی کە دزەیان کردبووە ناو ناوچەی ئەبو ئەلروس لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە، خانوویەکی گیراوی بووبییان تەقاندەوە و ژمارەیەکیان کوژران و برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار