ئهمریكا دوو مهرج بۆ ڕێكهوتن ئاشكرادهكاتو ئێرانیش ڕۆماى ڕهتكردهوه

18 كاتژمێر لەمەوپێش
ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی ئاشكرایكرد، هەر ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران، پەیوەستە بەدوو مەرجەوە.
ویتکۆف لەچاوپێکەوتنێکدا بەفۆکس نیوزی وتوه، مەرجەکان بەپلەی یەکەم لەسەر پشتڕاستکردنەوەی بەرنامەی پیتاندن دەبێتو دوەمیش پشتڕاستکردنەوەی چەککردنەکە دەبێت، ئەوەش موشەک دەگرێتەوە، هەروەها جۆری ئەو موشەکانەی لەوێ هەڵیانگرتوە.
بهگوێرهى ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرنا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندوه، گەڕی دوەمی دانوستانەکانی نێوان ئێرانو ئەمریکا ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەمسقەت بەڕێوەدەچێت نهك ڕۆماى ئیتاڵیا.
ئێرنا لەزاری ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانهوه بڵاویکردوهتهوه، دوای ڕاوێژکارییەکان بڕیاردرا لە 19ی نیسان گەڕی داهاتوی دانوستانەکان ههر لەعومان بەڕێوەبچێت.
کاسپار ڤێلدکامپو ئەنتۆنیۆ تاجانی وەزیرانی دەرەوەی هۆڵەنداو ئیتاڵیا پێشتر ڕایانگەیاندبوو، "دانیشتنی گەڕی دوەم لەڕۆما بەڕێوەدەچێت".
ڕۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025، وهفدى ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ وهفدى ئێران بەسەرۆکایەتیی عەباس عراقچی بەنێوەندگیری عوممان، لەمەسقەتى پایتهختى ئهو وڵاته کۆبونەوە.
هاوکات هەریەک لەئێرانو ئەمریکا کۆبونەوەکەیان بەئەرێنی وەسفکردو ئاماژەیاندا بهوهى، شەممەی داهاتوو، قۆناغی دوەمی دانوستانەکە بەڕێوەدەچێت.
