دۆناڵد ترەمپ: بایدن و زێلینسکی و پوتین هۆکاری مردنی ملیۆنان کەسن

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە رەخنەی لە سیاسەتەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوو گرت و بەهۆکاری هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین ناویبرد.

ترەمپ لە لێدوانێکدا لەبارەی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئاماژەی بەوەکرد، ملیۆنان کەس بەهۆی هەڵەی بایدن و پوتین و زێلینسکییەوە بوونەتە قوربانی.

ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر ئەو کات سەرۆکی ئەمریکا بوایە، رێگەی نەدەدا جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین هەڵبگیرسێت.

گوتیشی، هێرشەکانی روسیا بۆ سەر شاری سومی باکووری ئۆکراین، پێشهاتێکی مەترسیدارن، هەروەها جەنگی ئۆکراینیش بە گشتی هەڵەیەکی گەورە و مەترسیدارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار