نێردەى ترەمپ: ئێران یەک بژاردەی هەیە دەستبەرداربوون لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشکرایکرد، لە دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە عومان، تەنها یەک بژاردەمان خستووەتە بەردەم تاران، ئەویش دەستبەرداربوونێتی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ویتکۆف لە ئێکس نووسیویەتی، بۆ جیهان گرنگە ئەمریکا لەگەڵ ئێران بگاتە رێککەوتنێکی دادپەروەرانەی هەمیشەیی، وەک ئەوەی دۆناڵد ترەمپ داوایکردووە.

دەڵێت، هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران پێویستە ببێتە چوارچێوەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بوژانەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەوەش پێویستی بە دەستبەرداربوونی ئێرانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و هەڵوەشاندنەوەی ئەوەی بەدەستیهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار