جۆ بایدن: ئیدارەی ترەمپ ماڵوێرانییەکی زۆری لە جیهاندا دروستکردوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، رەخنە لە ئیدارەی نوێی وڵاتەکە دەگرێت و دەڵێت: لەماوەی 100 رۆژدا زیان و ماڵوێرانییەکی زۆری لە جیهاندا دروستکردوە.
جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لەیەکەمین وتاریدا دوای وازهێنانی لە پۆستەکەی بە توندی رەخنەی لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا گرت و هۆشداریشیدا لە فراوانبونی دوبەرەکی لەناو وڵاتەکەدا.
بایدن وتی: پێشتر هیچ کاتێک دابەشبونێکی لەم شێوەیەمان نەبینیوە، پەرەسەندنی بۆشایی نێوان لایەنگرانی ترەمپ و دیموکراتەکان کاریگەری زۆری لەسەر ئەمەریکا دەبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەی ترەمپ لەماوەی کەمتر لە 100 رۆژدا ماڵوێرانی و کارەساتی گەورەی لە تەواوی جیهان خوڵقاندوە.
دەشڵێت: دەرکردنی حەوت هەزار فەرمانبەری حکومەت بوەتەهۆی پەککەوتنی ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەت.
بایدن لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردودا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کشایەوە، دوای ئەوەی لە دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیدا ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد، ئەمەش نیگەرانییەکانی ناو پارتەکەی لەبارەی تەمەن و توانای دەروونییەوە دروستکرد.
