ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ ترساوە هێرشی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



یائیر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە وەڵامی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ترەمپەوە نووسیویەتی، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە پێشنیازی هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئێرانی کردووە، بەڵام نەتانیاهۆ ترساوە و هێرشەکەی راگرتووە.

یائیر لاپید لە تۆڕی ئیکس جەختی لەوەکردەوە، لەناوبردنی پیشەسازیی نەوتی ئێران دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووریی ئێران و دواجار رووخانی حکومەتەکەی.

پێشتر لاپید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست رایگەیاندبوو، بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران گرنگترە لە هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە رابردوودا هێرشی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە کە وەک هۆشدارییەک بوو بۆ ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار