وەزیری دەرەوەی ئێران: لە خولی دووەمی دانوستانەكان ئەنجامدەدەین

دوێنێ
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە مۆسکۆ رایگەیاند: رۆما میوانداری دانوستانەکانی ئێرانی نەكردووە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵکو شوێنی دانوستانەکانە، جەختیشكرد، وڵاتی میوانداری دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا تائێستا سەڵتەنەی عومانە.
عراقچی وتیشی، وڵاتی میواندار هەر شوێنێک دیاری بکات بەشداری دەکەن، تائێستا ئەرکی نێوەندگیری و گەیاندنی پەیام و بەڕێوەبردنی پەیوەندی ناڕاستەوخۆ، لە ئەستۆی وەزیری دەرەوەی عومان و حکومەتی وڵاتەكەیەتی.
دووپاتیشکردەوە، رۆژی شەممە گەشت بۆ ڕۆما دەکات و دەست بە قۆناغی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، چین و روسیا و هەموو ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی نزیک یان دووریان لەگەڵ ئێران هەیە، ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیدان لە پێشخستنی پرۆسەی دانوستان راگەیاندووە.

بابهتی پهیوهندیدار