کرێملین: پوتین فەرمانی درێژکردنەوەی ئاگربەستی نەدا

4 كاتژمێر لەمەوپێش
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، ئاگربەستی جەژنی هەستانەوەدا لە نیوەی شەودا کۆتایی دێت و ئاماژەی بەوەدا کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی دەرنەکردووە.
كۆشكی كرملین ڕایگه‌یاند ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌وه له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی شه‌ممه‌وه، ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا راگه‌یاند و شه‌ڕ بۆ دوو رۆژ ڕاده‌گیرێت.
پێسکۆڤ کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا کە ئایا ئاگربەستەکە لە نیوەی شەودا کۆتایی دێت یان دەتوانرێت درێژبکرێتەوە، بە ئاژانسى تاس-ی وتووە "هیچ فەرمانێکی دیکە نەدراوە".
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕووسیا بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ڕووسیا وا خۆی دەردەخات پابەندی ئاگربەستەکە بووە، بەڵام لە ڕاستیدا دوێنێ شەو سەدان هێڕشیان کردووتە سەر وڵاتەکەمان.
سەرۆکی ئۆکرانیا روونیشی کردەوە، لە نیوەشەوەوە تاوەکوو کاتژمێر چواری بەرەبەیان، ڕووسیا بە چەکی قورسەوە 46 هێڕشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا.
جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكراینا ماوه‌ی سێ ساڵ و دوو مانگه به‌رده‌وامه و ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه به سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت.
