ترامپ: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئێران زۆر باشمانبوو

2 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ڕۆژ لە کۆتایی هاتنی خولی دووەمی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ئەمریکا وتووێژێکی زۆر باشی لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە هەنگاوى دواتر چی ڕوودەدات، ترەمپ وەڵامی دەداتەوە، “هەنگاوی داهاتوو ئەوەیە کە پێویستمان بە کەمێک کات هەیە”.
ڕۆژی 19ـی نیسانی 2025، گەڕی دووەمی گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتۆن لەبارەی پرسی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
هەروەها ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەشبینی خۆی دەربڕی بەرانبەر کۆبوونەوەکان، کەشوهەواکەی بە هاندەرانە و پڕ لە توانای پێشکەوتن زانی، سەرەڕای ترسی ڕاستەقینە پێش دەستپێکردنی خولەکە کە ڕەنگە دانوستانەکان سەرکەوتوونەبن یان شکستبهێنێت.
گەڕی یەکەمی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمریکا رۆژی 12ـی نیسان لە مەسقەتی پایتەخی عومان بەڕێوەچوو کە دواتر هەردوو وڵات کۆبوونەوەکەیان بە "ئەرێنی" ناوبرد.
