کۆشکی سپی لەسەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا هاتە دەنگ
10 مانگ لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا راوێژکارە متمانەپێکراوەکانی پێشووی تۆمەتباردەکات بەوەی دژی وەستاونەتەوە، ئەوەش دوای ئاشکرابوونی ناردنی پلانی هەستیاری سەربازی وڵاتەکەی بۆ هاوسەرەکەی و براکەی و پارێزەر و کەسانی دیکە.
پیت هێگسەس رایگەیاند، ژمارەیەک کەس کە کۆمەڵێک بابەتی مشتومڕاوییان دزەپێکردووە و لە کارەکانیان دەرکراون.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکانیش، دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ وەزیری بەرگریی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هێگسس کارێکی گەورە ئەنجامدەدات.
کۆشکی سپیش، پێیوایە پیلانێک لەدژی هێگسس لەلایەن گرووپە بچوکە یاریدەدەرە دڵسۆزەکانی پێشترییەوە هەیە کە بە دزەپێکردنی زانیاری هەستیار تۆمەتبارکرابوون و لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و ئێستا دەیانەوێت وەزارەتی بەرگرییش بگرێتەوە.
هاوکات، کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، تەواوی پنتاگۆن دژی وەزیری بەرگریی و ئەو گۆڕانکارییە گەورانەن کە هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدات.
