ئەڵمانیاو فەرەنسا، بەریتانیا داوا دەکەن ڕێگە بە هاوکارییەکان بدرێت بۆ غەززە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بە هاوبەشی داوایان لە ئیسرائیل کرد پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ڕێگەدان بە تێپەڕاندنی بێ بەربەستی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە.

رۆژی 18ـی ئادار ئیسرائیل دەستی بە هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی کردەوە، کۆتایی بە ئاگربەستێکی دوو مانگە هێنا. راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە 02-03-2025 دەستیپێکرد و دۆخی خراپی کەرتەکەی خراپتر کرد. 
 
ئەو وەزیرانە لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەڵێن: نابێت هەرگیز هاوکارییە مرۆییەکان وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاربهێنرێت و خاکی فەلەستینیش کەمبکرێتەوە و نە بخرێتە ژێر هیچ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییەوە".

هاوکات داوایان لە هەموو لایەنەکان کرد بگەڕێنەوە بۆ ئاگربەست و داوایان لە حەماس کرد دەستبەجێ ئەو بارمتە ماونانە ئازاد بکات.

کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە رێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی هاوکاری بۆ غەززە.
 
کاتس گوتی: "سیاسەتی ئیسرائیل دیارە: هیچ هاوکارییەکی مرۆیی ناچێتە نێو غەززە، راگرتنی ئەو هاوکارییە یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکانی گوشارکردن بۆ ئەوەی حەماس وەکو ئامرازێک بەکاری نەهێنێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار