ئەحمەد شەرع: هەر ئاژاوەگێڕییەک لە سوریادا هەبێت زیان بە هەموو جیهان دەگەیەنێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئەمریکى، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوتەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا دەڵێت: هەر ئاژاوەیەک لە سوریادا ڕوبدات زیان بە هەموو جیهان دەگەیەنێت نەک تەنها وڵاتانی دراوسێ.

ئەحمەد شەراع بە دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق ڕایگەیاند کە "وڵاتانی ناوچەیی و ئەوروپی گرنگی بە سەقامگیری سوریای نوێ دەدەن لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد".

سەبارەت بەبوونى هێزی بیانی لەوڵاتەکەى، سەرۆکى کاتى سوریا، بەڕۆژنامە ئەمریکیەکەى ڕاگەیاندووە: هەموو لایەنەکانەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، کەبوونى هێزى سەربازیی هەرلایەنێک  لەسوریا دەبێت پابەندى یاساکانى وڵاتەکەمان بێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئەوى وتووە: هەر ئامادەبوونێکی بیانی لە سووریا نابێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دیکە لە سەرانسەری خاکەکەمان.

یەکشەممەی ڕابردوو، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بوونی هێزەکانی لە باشووری سوریا بە مەبەستی "بەرگریکردنە لە خۆمان بە باشترین شێوە".

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، زەمیر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل لە باشووری سوریا زیادیکردووە، "ئێمە خاڵە سەرەکییەکان کۆنترۆڵ دەکەین و لەسەر سنوور ئامادەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆمان بپارێزین".

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، هێزەکانی ئیسرائیل پێشڕەوییان کردووە بۆ بەرزاییەکانی جۆلان، کە گەورەترین بەشەکەی لە ساڵی 1967 داگیریان کردبوو، پێش ئەوەی لە ساڵی 1981دا بیخەنە ژێر دەسەڵاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار