ئەمریکا لە ١٥ی ئازارەوە ٧٥٠ هێرشی کردووەتە سەر حوسییەکان 

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لە ١٥ی ئازارەوە ئەمریکا  ڕۆژانە بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن و هەڕەشەی زیاتریان لێدەکات.

هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ کەناڵی ABC News ئاشکرای کردوە کە ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکان لە ١٥ی ئازارەوە بۆ نزیکەی ٧٥٠ هێرش بەرزبووەتەوە.

هەروەها ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، حوسییەکان لە سەرەتای مانگی ئازارەوە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان MQ-9 Reaper ی هێزی ئاسمانی ئەمریکایان خستۆتە خوارەوە، کە شەش فڕۆکەیان لە 15ی ئازارەوە و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هەفتەی ڕابردوودابووە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی MQ-9 Reaper زانیاری چاودێری و سیخوڕی لە کاتی ڕاستەقینەدا دەدەن و لە دیاریکردنی ئامانجەکان بۆ هەڵمەتەکان زۆر گرنگن.

بەپێی ئاماری خزمەتگوزاری توێژینەوەی کۆنگرێس، هێزی ئاسمانی ئەمریکا نزیکەی ٢٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaper لە کۆگاکانیدا هەیە، کە هەریەکەیان نزیکەی ٢٨ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی دەریایی F/A-18 ئەنجام دراون کە لە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ناوچەکەوە هەڵدراون، هەروەها 12 فڕۆکەی جەنگی دزێوی B-2 لە دیێگۆ گارسیا کە دوورگەیەک لە زەریای هیندستانە.

هاوکات، تێچووی هەڵمەتە ئاسمانییەکە زیادی کردووە، بەهۆی گواستنەوەی سەروەت و سامانی زیادە بۆ ناوچەکە، بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، کە ڕایانگەیاندووە، تێچووی تەقەمەنی لە سەرەتای مانگی نیساندا نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە لە تەقەمەنی و پێشبینی دەکرێت بەم زووانە تێچوونەکانی بۆ یەک ملیار دۆلار بەرزبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار