ئەمەریکا بۆ ئەحمەد شەرع: پەیوەندیت لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەندامێکی کۆنگریس لە کۆمارییەکان بەتایبەت داوای لە ئەحمەد شەرع کردووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە و شەرعیش داوای لابردنی سزاکانی کردوە لەسەر وڵاتەکەی، ئەمەش بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل.

لە راپۆرتێکی ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە هاتوە؛ کە کۆری میڵز ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا دوای گەڕانەوەی لە سەفەری ئەم دواییەی لە  دیمەشق رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئەحمەد شەڕع سەرۆکی کاتی حکومەتی سوریا، باسیان لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ ئیسرائیل کردوە

ئەندامەکەی کۆنگرێس وتوشیەتی؛ "ئەم گەشتە بە تەواوی کەسی بوە و هیچ پەیوەندییەکی بە شاندی فەرمی کۆنگرێسەوە نەبوە" و ئامانجی سەرەکی من بۆ ئەم دیدارە گوێگرتن بو لە بۆچونەکانی سەرۆکی کاتی سوریا  ڕاستەوخۆ سەبارەت بە ئایندەی سوریا و پەیوەندییە دەرەکییەکان.

ناوبراو باسی لەوەشکردوە؛ لە گفتوگۆکانی لەگەڵ شەرعدا، سەرۆکی کاتی سوریا بە ڕونی ڕایگەیاندوە کە ئەگەر مەرجی گونجاو دابین بکرێت، سوریا ئامادەیە بچێتە پاڵ "پەیماننامەی ئیبراهیم"، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەتوانێت دەرگای نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و دەرچون لە گۆشەگیریی نێودەوڵەتی بکاتەوە.

کۆری میڵز، ئەوەشی خستوتە ڕو، لەبارەی سزاکانی ئەمەریکاوە بۆسەر سوریا ئەحمەد شەرع  پێی وتوە، زۆرێک لەو سزایانە ئاستەنگێکی گەورەن لە بەردەم باشترکردنی دۆخی ئاووری سوریا و هەڵگرتنی ئەو سزایانە دەکرێت بەشێک بێت لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.

ئەندامەکەی کۆنگرێس ئەوەشی ئاشکرا کردوە شەڕع نامەیەکی تایبەتی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا پێدام، کە بەنیازم ڕاستەوخۆ بیگەیەنم بە ترەمپ.

ئەمە لەکاتێكدایە میڵز ئەندامی لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکایە و  ڕۆژی هەینی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبوەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار